Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چه‌ند رێگایه‌كی ئاسان بۆ چاره‌سه‌ری پشت ئێشه‌ ئاشكرابوو

تەندروستی

بینراو 348

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پسپۆڕێکی بواری نەشتەرگەریی مێشک و فەقەرات رایگەیاند، ٪ ٨٥ی  ئازاری پشت نادۆزریتەوە ، بەڵام چارەسەرکردنیشی ئاسانە و مەترسیدار و کوشندە نییە.

دکتۆر ئازاد ستار پسپۆڕی بواری نەشتەرگەریی مێشک وفەقەرات بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، ئازاری پشت بە دووەم هۆکار لەدوایی  ئەنفلۆزا دادەنریت کە هاوڵاتیان بیانەویت سەردانی نەخۆشخانە بکەن، بەڵام چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە ئاسانە و مەترسیدار نییە.

هاوکات هۆکارەکانی ئازاری پشت-ی بۆ چەند خاڵێک گەڕاندەوە، کرژبوونی ماسولەکانی  پشت، جووڵەی ناڕێک، لێخورینی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر، چەمانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر، دانیشتن بە شێوەیەکی ناڕێک، تەسکبوونەوەی بەشی فەقەرات، نەخۆشی زگماکی، نەخۆشانی شەکرە، رۆماتیزمە.

باسی لەوەشکرد، تەنیا کاتێک ئازاری پشت ترسناکە کە نەخۆشەکە  بێ ئەوەی هیچ روویدابێت کیشی کەمببێتەوە یان لەرز و تا لێهاتن و ئارەقکردنەوە لە شەودا بکات، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە رێگای دەرزییەوە،  یان ئەو کەسانەی خوار تەمەن ٢٠ ساڵ و سەروو ٥٠ ساڵ پشتیان ئازاری پێدەگات.

روونیشکردەوە، ئەم نەخۆشییە مەترسیدار نییە و نەشتەرگەریی ناوێت تەنها بە چارەسەرکردنی سروشتی لای دکتۆری پسپۆڕ و خواردنی ئازارشکێن یان مەلەکردن بۆ ماوەی یەک هەفتە لەسەر یەک چارەسەردەکرێت، تەنیا ئەوانەی خەپلە( ئیزینلاق)-یان ئازاری پێدەگات دەبێت بۆ ماوەی شه‌ش مانگ پشووبدەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP