Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەرێم و بەغدا لەسەر دۆسییەی نەوت رێککەوتن

کوردستان

بینراو 1034

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای وردەكاریی كۆبوونەوەی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عیراق لەگەڵ لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەنجامی کۆبوونەوکە  ئاشكرا ده‌كرێت.

هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "میوانداریی لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كرا و لە كۆبوونەوەی نێوانیان، دەركەوتووترین ناكۆكی و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا، گفتوگۆيان لەسەركرا".

حەلبوسی باسی لەوەشکرد، "گەیشتووینەتە رێكەوتن لەسەر رادەستكردنى داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بە حكومەتی فیدراڵ، لەبەرانبەر جێبەجێكردنی ماددەكانی بودجەی ٢٠١٩ەوە  بە هەموو خاڵەكانی، ئەمەش لەلایەن شاندەكەی هەرێمەوە بە ئێمە راگەیەندرا".

حەلبوسی وتیشی، "گەر ناكۆكییەكان بەوشێوەیە چارەسەرنەكرێن، ناكرێت بودجەی ٢٠٢٠ پەسەند بكرێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP