Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌بوبه‌كر کاروانی: نه‌وه‌ی نوێ تەنیا بۆ ئەوەی بێتە ناو ژیانی سیاسییه‌وه‌ نەخێری هەڵبژارد

کوردستان

بینراو 156

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئه‌بوبه‌كر عه‌لی کاروانی نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار كه‌ هاوكات ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان باس له‌ چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق ده‌كات، رایدەگەیەنێت، نه‌وه‌ی نوێ تەنیا بۆ ئەوەی بێتە ناو ژیانی سیاسییه‌وه‌ نەخێری هەڵبژارد.


ئه‌بوبه‌كر عه‌لی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، "من خۆم پێش ئەوەی پشتگیری ئەم ریفراندۆمە بکەم ئەندامی لیژنەی ریفراندۆمی ساڵی ٢٠٠٤ بووم لە ٢٠٠٥ دا ئێمە یەکەم ریفراندۆمی نافەرمیمان ئەنجامدا ئەوەبوو ئەوانەی بەشدارییان تێداکردبوو لە ٩٨% زیاتر دەنگیان بەبەڵی بۆ جیابونەوە دابوو، من بڕوام بەسەربەخۆیی هەیە بڕوام بەوە هەیە ئایندەمان لەگەڵ عیراقدا نییە، عیراق بەدەوڵەتێکی شکست خواردوو دەزانم وە ئەگەر عیراق دەوڵەتێکی خۆشگوزەرانی وەک بەریتانیا بووایە ئێمە سکۆتلەندییەکان بوینایە ئاساییە داوای سەربەخۆیی بکەین چ جای لە عیراقێکدا کە دنیایەک کێشە و میلیشیا و داڕوخاوی تێدایە بۆیە لای من تەنها ئەوە دەمێنێتەوە چۆنە زەمینە سازی دەکرێت بۆ ڕیفراندۆمەکە؟ شانسی سەرکەوتنی چەند دەبێت؟ چونکە ئێمە ئێستا ئەزمونێکی دەوڵەمەندترمان هەیە، پشتیوانی یا پشتیوانی نەکردن لە ریفراندۆمەکە ئەو شتانە تەحەکومی تێدا دەکات، بەڵام خەبات بۆ سەربەخۆیی باشوری کوردستان بە بڕوای من پشوو نازانێت هەتا مردن من لەگەڵ ئەو بیرۆکەیەدام."


وتیشی، "بەبڕوای من روداوێکی گەورە لەناوچەکەدا روبدات، تەوافوقێکی نیشتمانی لەکوردستاندا هەبێت وە ئیرادەیەکی سیاسی هەبێت بۆ ئەو واقیعەی کە هەرێمی و نێودەوڵەتی تێیدا بەشداربووە بە قازانجی ئێمەیە هەموو ئەوانەش دوای روداوە مێژووییە گەورەکان و جەنگی داعش کە یەکێک بوو لەوانە ئێمە ئەگەر تەوافوقی ناوخۆمان هەبوایە و روداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر نەبوایە ئێمە ئەو چارەنوسەمان نەدەبوو کە ئێستا هەمانە، خۆزگە ئێمە ساڵێک پێش ئەوە ریفراندۆممان بکردایە کە گەرمەی شەڕی داعش بوو شانسی سەرکەوتن زیاتر دەبوو".


ئاماژە بەوەش دەکات، "گومانی لە تەوافوقی نیشتمانی هەبووە بەڵام دوای ئەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هاتۆتە ناو پڕۆسەکەوە بەحوکمی ئه‌وەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هێزییان هەیە و موقەدەراتی کوردستان لەژێر دەستی ئەواندایە پێم وابوو کەلانی کەم تەوافوق لەکوردستاندا هەیە، ئەگەرچی تەوافوقی پێویست نیە ئەگەرچی پەرلەمان داخرابوو بەڵام من چاوم پۆشی لەوەی کە تەوافوقێکی تەواوەتی هەبوبێت لەبەر ئەوەی وتم بەبڕوای من مەسەلەی سەربەخۆیی پێویستی بەدەرفەتی مێژووییەوە هەیە واتە بەردەوام ئەو ئەگەر و شانسە لەبەردەمدا نابێت وە من پێم وایە ئەوەی لە شانزەی ئۆکتۆبەر رویدا ئەگەر نەبوایە ئێمە نەدەگەیشتینە سەربەخۆیی بەڵام هەرگیز توشی ئەو شکستە نەدەبوین توشی ئه‌و شەرمەزارییە نەتەوەییە نەدەبوین وەچەند هەنگاوێک لەسەربەخۆیی نزیک دەبوینەوە."


کاروانی جەختیشیکردەوە، "کە نە ته‌وقیتی ریفراندۆم هه‌ڵه‌بوو نه‌ من هه‌ڵه‌بووم جۆری ئیداره‌كردنی ریفراندۆم هه‌ڵه‌بوو وه‌ په‌یوه‌ندی "سه‌قه‌تی" نێوان هێزه‌كان به‌تایبه‌ت نه‌بونی ته‌وافوق له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌ پێویسته‌ كه‌شایه‌نی گره‌و له‌سه‌ركردن بێت هۆكاری ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌ ریفراندۆم كه‌وته‌وه‌ چونكه‌ ئێمه‌ بژارده‌ی ترمان هه‌بوو ئێمه‌ كه‌زانیمان ناتوانین سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نین ده‌مانتوانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كاندا هاوكاری بكه‌ین ته‌وافوق بكه‌ین له‌گه‌ڵ عیراقدا ئه‌وان بێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ببرێت."

ئه‌بوبه‌كر عه‌لی دەشڵێت، "لایەنەکان نه‌ك هه‌ر په‌شیمان بوونه‌وه‌ هه‌ندێكیان هه‌ر پێچه‌وانه‌ش كارییان كرد به‌شێك له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێچه‌وانه‌ كاری كرد، دیاره‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی راسته‌ له‌دواتردا به‌ به‌ڵێ ده‌نگیان دا، بزوتنه‌وه‌ی نه‌خێر هه‌بوو ئه‌ویش به‌بڕوای من زیاتر وه‌ك رێگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌ ناو ژیانی سیاسیه‌وه‌ و بزوتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رابگه‌یه‌نن و سود له‌ دۆخه‌كه‌ وه‌ربگرن."


لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، "به‌هیچ جۆرك نه‌ك په‌شیمان نیم شانازیشی پێوه‌ ده‌كه‌م چونكه‌ ئه‌وه‌ی رویداوه‌ به‌هۆی منه‌وه‌ روینه‌داوه‌ به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ رویداوه‌ كه‌خه‌ڵكانێك لێپرسراوێتی نیشتمانیان نه‌گرتۆته‌ ئه‌ستۆ تاسه‌ر له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌كه‌ نه‌بوون و نه‌یانتوانی ته‌وافوق بپارێزن وه‌ لێپرسراوێتی به‌رگریكردنیان نه‌پاراست ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه‌ ته‌نها چه‌ند رۆژێك به‌رگریمان بكردایه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ چاره‌نوسی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و كوردستان و ریفراندۆمیش به‌وجۆره‌ نه‌ده‌بوو."




Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP