Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پێگەكانی وەزارەتی ناوخۆ وتەندروستی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هاک دەکرێن

عێراق

بینراو 513

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

گرووپێکی هاككەر ٣٠ ماڵپەڕ و پێگەی ئەلیكتڕۆنی سەربە حكومەتی عێراق بۆ چەند کاتژمێرێک هاک دەکەن، كە لە نێویاندا پێگەكانی وەزارەتی ناوخۆ، تەندروستی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هەن.


گروپە هاککەرەکە،لە تۆری کۆمەڵایەتی خۆیان لە فەیسبوک ناوی ئەو ماڵپەڕ و پێگە ئەلیکترۆنییەیان بڵاوکردووەتەوە کە هاکیان کردوون، لەگەڵ هۆکاری هاککردنیان.


ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە، "كەسانێك یاری بە داتاكانی عێراق و ژێرخان و ئاسایشی نیشتمانی دەكەن، زانیاری لەبارەی هاووڵاتیان و ئاسایشی نیشتمانی رادەستی كەسایەتی و دەڵالە میسری و توونسیەكان لە وڵاتانی دیكە دەكەن و بە هەزاران دۆلار دەفرۆشرێ، یان لەبەرامبەر وەرگرتنی نیشانەیەكی شین لە نزیك ناوەكانیان لەسەر پەیجی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بە پارەی گەل بەدوای ناوبانگ و جەماوەردا دەگەڕێن".


گرووپەکە پەیامێکی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کردووەو نووسیویەتی، "ئەو پەیامە لێرە بڵاودەكەینەوەو ماوەی ٧٢ كاتژمێریشتان لەپێشە ئەگەر كارەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەرحەق بەو گرووپە نەكرێت، رێكاری دیكە بەرامبەر كەسایەتیە كارگێڕیەكان دەگرینەبەر".









Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP