Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کاتی یەکەم باران بارین لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا

کوردستان

بینراو 8433

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

کەشناسێکی عێراقی رایگەیاند بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوام دەبێت، باران هەرێم و ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە.

لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک، سادق عەتیە کەشناسی ناسراوی عێراق بڵاویکردووەتەوە، "کەش و هەوا لە چەند رۆژی داهاتوودا بە جێگیری دەمێنێتەوە، بە تایبەت ئەو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایەی عێراقی گرتووەتەوە بەردەوام دەبێت و لە هەرێمی کوردستان کەمێک دادەبەزێت".

جەختیشیکردووەتەوە، "ئەو کەشە شێدارەی هەندێک پارێزگای عێراقی کردووە رۆژی هەینیش بەردەوام دەبێت بەڵام رۆژی شەممە کۆتایی پێدێت، بەڵام ئەو رەشەبایەی هەیە بەردەوامی دەبێت.

عەتییە لەسەر یەکەم باران بارینیش ئاشکرایکرد، یەکەم هەفتەی مانگی ١٠ باران لە هەرێمی کوردستان دەبارێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP