Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەنجومەنی دادوەریی: زۆرترین هاوسەرگیریی لە هەولێر بووە و زۆرترین جیابوونەوەش لە سلێمانی

کوردستان

بینراو 133

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان لە ئامارێكدا بڵاویکردووەتەوە، زۆرترین رێژەی هاوسەرگیریی لەپارێزگای هەولێر بووە و  زۆرترین رێژەی جیابوونەوەش (تەڵاق) لەپارێزگای سلێمانی.

 

رێباز سابیر توێژەری کۆمەڵایەتی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆری میدیایی بی ئێم سی رایگەیاند، هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ خراپی دۆخی ئابوری هەرێم لە ئێستاداو، جیاوازی كه‌سایه‌تی و نەگونجانی ئەو دوو کەسە بەیەکەوە.


توێژەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد،  دەستێوەردان و کێشە بۆ دروستکردن لەلایەن خانەوادەی یەکێکیان یاخود ھەردووکیان، هۆکارێکی ترە بۆ دروستبوونی جیابوونەوەی(تەڵاق) نێوان ژن و مێرد، سۆشیال میدیا‌ و كەمی تەمەنی ئەو كەسانەی هاوسەرگیریی دەكەن هۆکارێکی ترن.


هەر بەپێی ئەو ئامارانەی ئەنجومەنی دادوەریی لە هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە زۆرترین پڕۆسەی هاوسەرگیری لە هەرێمی كوردستان لە پارێزگای هەولێر بووە، جیابونەوە و (تەڵاق)یش لەپارێزگای سلێمانیە.


ئامارەكانی هاوسەرگیری

لە پارێزگای هەولێر (١٥) هەزار و (٢٥) كەس هاوسەرگیرییان كردوە.
لەپارێزگای سلێمانی  (١٣) هەزار و (٨٣٦) كەس هاوسەرگیرییان كردوە.
لەپارێزگای دهۆك (١٠) هەزار و (٩٠٢) كەس هاوسەرگیریان كردوە.
كۆی گشتی (٣٩) هەزار و (٧٦٣) كەس لەهەرێمی كوردستان  لەساڵی (٢٠١٨)  هاوسەرگیرییان كردوە.
 
ئامار و رێژەی جیابونەوە و تەڵاق لەهەرێمی كوردستان لەساڵی (٢٠١٨)دا

 لەپارێزگای هەولێر (٣) هەزار و (٥٩٨) كەس جیابونەتەوە.
لەپارێزگای سلێمانی (٤) هەزار و (٨٥) جیابونەتەوە.
لەپارێزگای دهۆك هەزار و (٥٠٩) كەس جیابونەتەوە.
كۆی گشتی" نۆ هەزارو (١٩٢) كەس لەهەرێم جیابونەتەوە.

 


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP