Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

جێلی قژ چۆن بەکار بهێنرێت تەندروستە ؟؟

تەندروستی

بینراو 701

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە ئێستادا گەنجان بەشێوەیەکی بەرچاو ماددەی جوانکاری بەکار دەهێنن بە هەردوو رەگەزەوە، بە بێ گوێدانە لایەنەکانی ئەو کەرەستەیەی بەکاریدەهینن، تا چەند تەندروستە ئەو ماددە كیمیاییانەی تیایدا بەکار هاتووە.

بەشیکی زۆری پێکهاتەی جێلی قژ پێكهاتووە لەئاو، پرۆپیلین گلایكۆل، بۆن، لەگەڵ هەندێك ماددەی كیمیایی تری وەكو كهول، بەڵام بەڕێژەی كەم.

پسپۆرانی پێست باس لەوە دەکەن جێلی جگە لەلایەنی جوانكاری بۆ قژ هیچ سوودێكی بۆ قژو پێست نییە، جێل وەكو سپرای قژ بۆ ستایلكردن و بەخشینی بریقە بەقژ بەكاردێت، ئەگەرچی قژ لەخانەی مردوو پێكهاتووە، بەڵام ئەم خانانە بەڕێگایەكی تایبەت لەگەڵ ماددە كیمیاییەكاندا كارلێك دەكەن.

بەكارهێنانی مادده‌ی كیمیایی به‌ به‌رده‌وامی بۆ قژ ده‌بێته‌ هۆی شكان و وشكبوون و گۆڕان له‌ ره‌نگی قژدا، جێل كه‌ رێژه‌یه‌كی كه‌م چه‌وری له‌خۆ ده‌گرن، ده‌بنه‌ ئه‌گه‌ری وشكبوونی قه‌دی قژ و له‌ كۆتاشدا شكانی قه‌دی قژ و دروستبوونی كرێش، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێك ماده‌ زیان به‌پێستی سه‌ر بگه‌یه‌نن، به‌ڵام هه‌رگیز نابێته‌ هۆی قژ رووتانه‌وه‌.


پسپۆران ئامۆژگاری گەنجان دەکەن بەوەی کە، هه‌ر جاره‌ی بڕێكی كه‌م جێل به‌كار بهێنرێت‌، هه‌وڵ بدەن‌ كه‌ رۆژانه‌ جێل به‌كار نه‌هێنیت، جێل له‌ كۆتایی تاڵه‌ قژه‌كان مه‌ده‌، ئه‌گه‌ر قژت وشكه‌ ته‌نیا ئه‌و جۆره‌ به‌كار بێنه‌ كه‌ چه‌وری كه‌می تێدایه‌، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر جێڵت به‌كار هێنا، دواتر بیشۆره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیانی نه‌بێت بۆ تاڵه‌كانی قژ.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP