Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

باڵیۆزی ئێران: بۆردومانی ئەمریکا دەکەین لە عیراق

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 115

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -




باڵیۆزی ئێران لەعیراق هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمەریکا دەکات لە خاکی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر بێت و وڵاتەکەی لەلایەن واشنتۆنەوە هێرشی بکرێتە سەر، بۆردومانی ئەمریکا دەکەین.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عیراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، "ئامادەن ئەمەریکا لە عێراق و هەر شوێنێکی دیکە بۆردومان بکەن، ئەگەر ئەو وڵاتە تاران بکاتە ئامانج".

مەسجدی ئەمەریکای تۆمەتبارکرد بە دەستوەردان لە کاروباری ناوچەکە و عێراق و دوپاتیشی کردەوە کە ئێران بەهیچ شێوەیەک دەستوەردانی لە کاروباری عێراق نەکردووە.

باڵیۆزی ئێران جەختیشی کردەوە لەوەی کە چونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق کارێکی پێویستە، چونکە بوونی ئەو هێزانە گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکە زیادکردووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP