Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌مڕۆ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كۆتا بڕیار له‌باره‌ی یه‌كلیستی له‌ كه‌ركوك ده‌ده‌ن

کوردستان

بینراو 46

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان بۆ بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی یه‌كلستی له‌ كه‌ركوك كۆببنه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ شوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، "ئەمڕۆ لایەنە کوردستانییەکان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئەنجام دەدەن و لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی لیستی هاوبه‌ش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ده‌ده‌ن".

وتیشی، " وه‌ك حزبی شیوعی یه‌كه‌م لایه‌ن بووین كه‌ داوایی یه‌كلستیمان له‌ كه‌ركوك ده‌كرد سه‌ره‌رای تێبینیه‌كانمان له‌سه‌ر سیاسه‌تی یه‌كێتی و پارتی".

رۆژی پێجشەمەی رابردوو ٢٦/٩/٢٠١٩، شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر بۆ ئەم مەبەستە كۆبوونەوە و تێیدا بڕیاردرا كە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی حزبە كوردستانییەكان ئەنجامبدرێت و بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو پرسە بدەن.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ له‌ نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجامبدرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP