Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەولێر... پێنج کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل و جانتای ئافرەتان دەستگیرکران

کوردستان

بینراو 44

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی دزینی پارە لە ناو جانتای ئافرەتان و دزینی ژمارەیەک ماتۆڕسکیل.

بەڕێوە بەرایەتی پۆلیسی پاریزگای هەولێڕ رایگەیاند، دوای تۆماركردنی سكاڵا لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی (دارەتو) بە بونی دوو رووداوی دزیكردن لە سنوری بنكەكەیان، پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەو رووداوانە كردەوە و توانی لە ماوەیەكی كەمدا ناسنامەی پێنج تۆمەتبار ئاشكرا بكات و دەستگیریان بكات.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، پاش ئەوەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دارەتو لە بونی دو ووداوی دزیكردن لە سنوری بنكەكەیان ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان بۆ ئەم دو رووداوە كردەوە و توانییان ناسنامەی پێنج تۆمەتبار ئاشكرا بكەن و دەستگیریان بكەن.

باسی لەوەشکردووە، لە تاوانی یەكەمدا تۆمەتباران (ع.ا.س) تەمەن ۱٦ ساڵ، (ا.ا.س) تەمەن ۱۱ ساڵ، هەڵسابون بە دزینی بڕێكی زۆر پارە لە ناو جانتای ئافرەتان لە بازاڕی دارەتو، بۆیە تۆمەتباران بە پێی ماددە ٤٤٦ لە (ی.س.ع) بەند كران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە تاوانی دوەمیشدا تۆمەتباران (م.س.م) تەمەن ۱٤ ساڵ، (ا.گ.گ) تەمەن ۱۹ ساڵ، (پ.م.ا) تەمەن ۱۷ ساڵ، هەڵسابون بە دزینی ۳ ماتۆڕسكیل لە گەڕەكەكانی ڕۆشنبیری و فەرمانبەران، كە ئەوانیش بە پێی ماددە ٤٤٦ لە (ی.س.ع) بەندن و بە گوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP