Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ لای كۆمه‌ڵ ئاشكرابوو

کوردستان

بینراو 185

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، هۆكاری سەردانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆلای كۆمەڵی ئیسلامی  پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان و دابەزینی یەک لیستی حزبەکانە لە هەڵبژاردنەکانی کەرکووک.

بڕیارە ئێستا وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی سەردانی ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی بكات و تیایدا تاوتوێ چەند پرسێکی گرنگ بکەن.

فاروق عەلی ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی بە تۆڕی میدیایی بینەریی راگەیاند، سەردانەكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولایە، لە پێشتریشدا كۆمەڵ سەردانی یەكێتی كردووە و ئەوانیش ئەمڕۆ سەردانی كۆمەڵ دەكەنەوە.

باسی لەوەشکرد، یەکێک لە تەوەرە سەرەکیەکانمان باسکردنی یەک لیستییە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای کەرووک و پێمان وایە بە یەک لیستی و پێکەوەیمان سەردەکەوین، و باسیش لە بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی هەرێم لەگەڵ بەغدا دەکەین.

ئەوەش لەکاتێکدایە بریارە ئەمڕۆ لایەنە سیاسیەکان کۆببنەوە و لەسەر هەڵبژاردنەکانی کەرکووک گفتووگۆ بکەن و بگەنە ئەنجامێک لە بارەی هەڵبژاردنی پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگاکە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP