Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە شاری هەولێر کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا

کوردستان

بینراو 133

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

رێکخراوی هەنگاو رایگەیاند، کرێکارێکی خەڵکی شاری ئورمیە لە کاتی کارکردندا بە هۆی تەزوی کارەباوە لە شاری هەولێر گیانی لەدەستداو.

بە پێی هەواڵیکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ، رۆژی دووشەممە (٢٣ی ئەیلولی ٢٠١٩)، کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی باڵاوی ئورمیە بە ناوی “رامین بێهزادی” تەمەن ٣٥ ساڵ لە کاتی کار لە شاری هەولێر بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا.

باسی لەوەشکردووە، بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لانیکەم ٣ کرێکاری خەڵکی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کاردکردندا لە هەرێمی کوردستان بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەستدا.
ئەوەش لە کاتیکدایە، بەهۆی کەمی کارو دابەزینی بەهای تومەنی ئێرانییەوە بەردەوام کوردانی رۆژهەڵات دێنە هەریمی کوردستان بۆ کارکردن، و زۆر جار توشی برینداری و تەنانەت مەرگیش دەبنەوە لە کاتی کارکردندا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP