Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ: له‌ پۆسته‌كه‌م به‌رده‌وامم

کوردستان

بینراو 1462

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ باس له‌وه‌ ده‌كات، له‌ پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌ و هه‌ركات یه‌كێتی كه‌سێكی دیكه‌ی دیاریكرد ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه‌.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیایی بینه‌ر جه‌لال شێخ كه‌ریم كه‌ ماوه‌ی ١٠ ساڵه‌ له‌ پشكی یه‌كێتی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌ رایگه‌یاند، تا ئێستا له‌ پۆسته‌كه‌م به‌رده‌وامم هه‌ركاتێك یه‌كێتی كه‌سێكی ده‌ستنیشانكرد من ده‌ست له‌كارده‌كێشمه‌وه‌.

وتیشی، بڕیاری خانه‌نشینكردنه‌كه‌م به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه‌یه‌ و ماوه‌ی ساڵێكه‌ ئه‌و بڕیاره‌ ده‌رچووه‌ به‌ڵام من له‌ پۆسته‌كه‌م به‌رده‌وامم و چاوه‌ڕێی ده‌رچوونی فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانم و هه‌ركاتێك كه‌سێك دیاریكرا من ده‌ست له‌كارده‌كێشمه‌وه‌. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ جه‌لال شێخ كه‌ریم ناسراو به‌ مامۆستا جه‌لال ماوه‌ی ١٠ ساڵه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌.

به‌پێ زانیارییه‌كان چه‌تۆ ساڵح كاندیدی یه‌كێتییه‌ بۆ پۆستی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP