Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سبەی لەم گەرەکەی شاری سلێمانی کارەبا نابێت

کوردستان

بینراو 4865

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دانیشتوانی بەکرەجۆ ئاگاداردەکاتەوە لە سبەینێوە دانانی پێوەری زیرەکی ماڵان دەست پیدەکات بۆماوەی چەند کاتژمێرێک کارابایان نابیت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئاگادارى دانیشتوانى به‌كره‌جۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ سبه‌ینێوه‌ دانانى پێوه‌رى زیره‌كى ماڵان ده‌ست پێده‌كات و بۆ سه‌لامه‌تى تیمه‌كانى كاركردنى تۆڕى زیره‌ك و هاوڵاتیان، ئه‌و فیده‌رى كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت هیچ كاره‌بایه‌كیان نابێت.

باسی لەوەشکردووە، پلانی دانانی پێوەرەکان بەم شێوەیەیە، ئه‌و ماڵانه‌ى ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر فیده‌رى (١٦٤) سبه‌ینێ ٢٩ی ئەیلولی ٢٠١٩ له‌ كاتژمێر (٨ى به‌یانى تا ٥ى ئێواره‌) كاره‌باى نیشتیمانى و مۆ‌لیده‌یان نابێت و پاشان كاره‌بایان ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.


ئاماژە بەوەشکراوە، داواكارین له‌ دانیشتوانى ئه‌و گه‌ڕه‌كانە كه‌ هاوكارى تیمه‌كانمان بن بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی کارەبای هەرێم بڕیاری بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبایدا بەمەبەستی زیادکردنی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بە هاوڵاتیان، بەهەدەرنەدانی کاراب لە لایەن هاوڵاتیانەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP