Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لایەنە سیاسییەکان لەسەر لیستێکی هاوبەش بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان رێککەوتن

کوردستان

بینراو 65

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لەسەر پرسی یەک لیستی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان رێککەوتن، لیستێکیان لە ژێرناوی " هاوپەیمانی کوردستان " پێکهێنا.

لای خۆشییەوە سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لەسەر پرسی یەک لیستی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان رێککەوتن، لیستێکیان لە  ژێرناوی " هاوپەیمانی کوردستان " پێکهێنا بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان.

باسی لەوەشکرد، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە لیستێکی هاوبەش بەناوی "هاوپەیمانی کوردستانی"  لە موسڵ، کەرکوک و دیالە و سەلاحەدین بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە گروپ و لایەنە سیاسییەکانی تریش لەسەر ئاستی هەرێم کراوە کە بەشداربن  لەو هاوپەیمانێتییەدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ١٥ پارێزگا (جگە لە سێ پارێزگاکەی هەرێم) بەڕێوەبچێت و لە ئێستاوە لایەن عێراقییەکان دەستیانکردووە بە بانگەشەی پێشوەخت و پێکهێنانی هاوپەیمانی، هەربۆییە لایەنە سیاسیەکانی کوردستانیش ئەمڕۆ کۆبوونەوە بۆ پێکهێنانی لیستێکی هاوبەش.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP