Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کاکەمین نەجاڕ: پێویستە دۆخی ناوچە کێشە لەسەرەکان ئاسایی بکرێتەوە

کوردستان

بینراو 44

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، نۆ حزب و لایەنی سایسی  رێککەوتن کە بەیەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی  ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ناوچە جێناکۆکەکان، هەریەکە لە پارتی و یەکێتیش داوای ئاسیی کردنەوەی دۆخی ناوچە جێ ناکۆکەکان دەکەن.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوە بۆ رێککەوتن لەسەر دروستکردنی لیستێکی هاوبەش، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکانی ناوچە کێشە لەسەرەکان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا.

كاكه‌مین نه‌جار، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کۆنگرەکەدا رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ حزبه‌ كوردستانیه‌كان كۆبوینه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی یه‌ك لیستی كوردی له‌ ناوچه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ كه‌ بریتین له‌ موسڵ، كه‌ركوك، دیاله‌، سه‌ڵاحه‌دین، هه‌موو لایه‌ك رێكه‌وتوین به‌ هاوبه‌شی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ین له‌و ناوچانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد له‌و ناوچانه‌ به‌ فیرۆنه‌چێت".

باسی لەوەشکرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باش بوو هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه‌كان رێكه‌وتن.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، بارودۆخی كه‌ركوك نائاساییه‌ و ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن ئاسایی بكرێته‌وه‌، سوپا له‌ ناو شار بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و پۆلیسی ئیتیحادی شوێنیان بگرێته‌وه‌، هه‌ر كاتێك بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ ئاسایی كرانه‌وه‌ باره‌گاكانی پارتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌.

هاوکات سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لە کۆنگرەدا رایگه‌یاند، یاسای هه‌ڵبژاردنی ژماره‌ ١٤ی ساڵی ٢٠١٩، یاسایه‌كه‌ كێشه‌ و گرفتی یاسایی هه‌یه‌ و به‌جۆرێك كراوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای كوردستانیان ئه‌و پارێزگایانه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و كوردسی لایه‌نه‌ كوردیه‌كان.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌و یاسایه‌ له‌ خزمه‌ت گروپی بچوك نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد به‌ فیڕۆ نه‌چێت هه‌موو لایه‌نه‌كان رێكه‌وتوین و بڕیارماندا یه‌ك لیستمان هه‌بێت و پێكه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ین".

باسی لەوەشکرد، "ئه‌و لیسته‌ كراوه‌یه‌ و هه‌موو گروپ و رێكخراوه‌ سیاسیه‌كان كه‌ ئاره‌زوده‌كه‌ن به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ن، به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشوازیان لێده‌كه‌ین".

روونیشیکردەوە، بارودۆخی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان نائاساییه‌ و پێویستیان به‌ ئاسایی كردنه‌وه‌ هه‌یه‌، پشتیوانی له‌و تانانه‌ی له‌و یاسایه‌ دراوه‌، داوای ئاسیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كیه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌ پێی یاساكانی هه‌ڵبژاردن به‌شداری بكه‌ن له‌ هه‌ڵه‌تی هه‌ڵبژاردن و رۆژی هه‌ڵبژاردن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP