Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

منداڵێکی لوبنانی بەئاواتی بینینی ئەلیسا گیانی لەدەستدا

هەمەرەنگ

بینراو 35

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەلیسا منداڵێکی لوبنانی خەونی بینیینی هونەرمەند ئەلیسای بوو به‌ڵام بەهۆی نەخۆشی  شێرپەنجەی جگەرەوە گیانی لەدەستدا  و خه‌ونه‌كه‌ی به‌دی نه‌هات.

منداڵێکی لوبنانی بەناوی ئەلیسا بە هۆی توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی جگەرەوە گیانی لەدەستدا و نەیتوانی خەونەکەی بەدی بهێنێت، ئاواتی منداڵەکە بینینی هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی ئەلیسابوو بەڵام مەرگ ڕێگەی نەدا.

ئەلیسا دوای توشبوونی  بەنەخۆشی جگەر پێویستی بە چاندنەوەی جگەر هەبوو لە تەواوی خانەوادەکەی تەنیا جگەری دایکی بۆی دەبو، بەڵام پێش ئەوەی نەشتەرگەریەکە ئەنجام بدەن دایکی بەهەمان نەخۆشی گیانی لەدەستدا.

خانەوادەی ئەلیسا لەبەر ئەوەی توانای دارایان باش نەبوو نەیان توانی پارەی ئەو نەشتەرگەریە دابینبکەن  بەهۆیەوە ئەلیساش بەهەمان نەخۆشی دایکی گیانی لەدەستدا.

باوکی منداڵەکە باس مردنی منداڵەکەی دەکات  و ئاماژەی بەوەکرد" تاکە خەونی منداڵەکەم بینینینی هونەرمەندی بەناوبانگ ئەلیسا بوو،بەڵام نەخۆشیەکەی ڕێگەی پێنەدا بە خەونەکەی بگات  و لەگەڵ دایکیدا گیانیان لەدەستدا".

باوکی ئەلیسا ئاماژەی بەوەشکرد" ئەلیسا هەمیشە پێمی دەوت ئاواتم بینینی ئەلیسایەوە و لەژیانی ڕۆژانەیدا لاسای ئەوەی دەکردەوە و وەکو ئەو جل و بەرگی دەپۆشی و هەمیشە دەیوت گەورەبوو دەمەوێت وەکو ئەوبم  و وەکو ئەو جل بپۆشم  و بچەمە سەر ستەیج گۆرانی بڵێم.

دوای ئەم ڕووداوە هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی ئەلیسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هاوخەمی بۆ ئەو منداڵە دەربڕی و ڤیدیۆی ئەو منداڵەی داناوە و هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەکەی خۆی دوپاتکردەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP