Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەریەک لە کۆمەڵی ئیسلامی و یەکێتی جەخت لە یەکڕیزی کورد لە ناوچە کێشەلەسەرەکان دەکەنەوە

کوردستان

بینراو 46

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ هەریەکە لە یەکێتی نیشتیمانی و کۆمەڵی ئیسلامی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە، لەدوای کۆبوونوەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد.

له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، " یه‌كێتی له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی نیشتمانییه‌ و له‌گه‌ڵ براده‌رانی كۆمه‌ڵ له‌ زۆر بواردا هاوڕابووین و خاڵی هاوبه‌شمان زۆره و په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوومان هه‌یه‌ و زۆر قۆناغمان تێپه‌ڕاندووه‌، بۆیه‌ له‌ئێستاشدا ده‌مانه‌وێت پێكه‌وه‌ خزمه‌تی كوردستان بكه‌ین، هەروەها یه‌كێتی به‌ یه‌ك پاكێج سه‌یری هه‌موو پارێزگاكان ده‌كات و پێویستیشه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشتر بكه‌ین".

ئەوەشی خستەروو، "لە رێککەوتنی ئێمە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداریکردنی ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت ئەو مەلەف و کێشانەی کە لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە لەبەرژەوەندی میللەتەکەمان چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵک مەترسی لەسەر نەبێت".

هەروەها رێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پرسی كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانمان تاوتوێكرد و لامان وابوو، یه‌كڕیزی له‌و ناوچانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورده‌ و ده‌بێت هه‌مووان له‌گه‌ڵی بین. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP