Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وته‌بێژی كۆمسیۆن له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌دوێت

کوردستان

بینراو 44

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فەرمان نەکراوە کە ئامادەکاری بکەین بۆ هەڵبژاردنی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ی ئەنجومەنی پاریزگاکان لە کەرکووک.

شیروان زرار، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵبژردنی نیسانی ٢٠٢٠ لە کەرکوک به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگەیاند، تا ئێستا فەرمانی ئامادەکردنی وردبینی تۆماری دەنگدەرانمان لە شاری کەرکووک پێنەدراوە و چاوەڕوانی فەرمانین چونکە ئێمە لایەنی جێبەجێکارین و هه‌ر كاتێك پێمان وترا ئەو کاتە وردبینی ده‌كه‌ین.

روونیشیكرده‌وه‌، روون نییه‌ چ واده‌یه‌ك هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ئه‌نجامده‌درێت.

وتەبێژی کۆمسیۆن باسی لەوەشکرد، کەی فەرمانمان پێکرا لە ماوەی شەش مانگدا تەواوی ئامادەکارییەکان تەواو دەکەین.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ٢٢/٧/٢٠١٩ یاسایەکی دەرکرد و تیایدا بڕیاردرا لە یه‌كی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام بدرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP