Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نه‌وه‌ی نوێ یه‌كلیستی هێزه‌ كوردییه‌كانی له‌ كه‌ركوك ره‌تكرده‌وه‌

کوردستان

بینراو 20

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێكی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بارەی به‌شدارینه‌كردنی حزبه‌كه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌سیاسییه‌كان بۆ درووستكردنی یه‌كلیستی له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند، بەشداریی کۆبوونەوەیەک ناکەین کە زەمینەسازیی بۆ نەکرابێت، وا بڕیارە نه‌وه‌ی نوێ به‌جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات.

سیپان ئامێدی ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ  بە تۆڕی میدیایی بینەریی راگەیاند، ناکرێت٣١ حزب لە هەڵبژاردنی کەرکووکدا بەشداریی بکات کاتێک زەمینەسازیی نەکرابێت، تا ئەو کاتەش کە زەمینە سازیی نەبێت و یەکێتی و پارتی بەو عەقڵیتیەی جاران کارەکان بەڕێوەبەرن نەوەی نوێ ئامادە نیە بەشداریی هیچیان لەگەڵدابکات.

باسی لەوەشکرد، لەچەند رۆژی داهاتوودا لیستێکی تایبەت بە خۆمان رادەگەێنین و ئێستا ناوی لیستەکە ئاشکرا ناکەین، و ئەم لیستە تەنیا بۆ کەرکووک نابێت وهەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ نۆهێزی كوردستانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق ئه‌نجامدا، تێیدا بڕیاردرا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌ یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق بكه‌ن لیسته‌كه‌ش له‌ژێر ناوی لیستی (هاوپه‌یمانی كوردستانی) ده‌بێت.

نۆ هێزەکەش بریتی بوون لە ( پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان، حزبی شیوعی کوردستان ، حزبی سۆسیالستی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان) و تەنها جووڵانەوەی نەوەی نوێ وەک تاکە هێز بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP