Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فیلمی "مەتری شەش و نیو" پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتێکی جیهانی

هەمەرەنگ

بینراو 95

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


لە وڵاتی یابان لە ڤیستیڤاڵی تۆکیۆ فیلمی مەتری شەش و نیو لەگەڵ ١٣ فیلمی دیکەدا رکابەری دەکات بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین فیلم کە لەنێوان ١٨٠٠ فیلمدا هەڵبژێدراوە.

لە شاری تۆکیۆ لە میانەی ڤیستیڤاڵی سینەمای بۆ فیلم ساڵانە لە ٢٨ تشرینی یەکەم٢٠١٩سی دووەمین ڤیستیڤاڵی تۆکیۆ ئەنجام دەدرێت و تیایدا باشترین فیلمی سینەمانی هەڵدەبژێڕیت، ئەمساڵ ١١٥ وڵات بە ١٨٠٠ فیلمی جۆرا و جۆر بەشداریان کردووە.

لە قۆناغی کۆتاییدا لەو ١٨٠٠ فیلمە ١٤ فلیم هەڵبژێدراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین فیلمی ساڵ کە بە باشترین فیلمی کیشۆری ئاسیا  ناسراوە، لە ناویاندا فیلمی بەناوبانگی ئێرانی مەتری شەش و نیوی تێدایە و ڕکابەری لە بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتەدا دەکات.

فیلمی مەتری شەش و نیو یەکێکە لە فیلمە بەهێزەکانی  ئیران وئەمساڵ بۆ چەندین خەڵات پاڵێوراوە، ئەم فیلمە  لەلایەن دەرهێنەری بەناوبانگی ئیران "علی ڕۆستایەوە" کاری دەرهێنان و نوسینی بۆکراوە، هەریەکە لە ئەکتەران نەوید محەمەد زادە و پەرینا ئیزادیار و فەرهاد ئەسلانی و پەیمان موعادی و چەندی ئەکتەری دیکە ڕۆڵیان تێدا بینیەوە.

ئەم فیلمە ماوەکەی بریتیە لە ١٣٠ خولەک و باس لە ڕۆلی پۆلیس دەکات لە دەزگیرکردنی باندێکی مادەی هۆشبەرەوە و دانانی پلانێکی تۆکمە بۆ ئەوەی هەنگاو بە هەنگاو چەندین کەس دەستگیر دەکەن بۆ ئەوەی سەرۆکی باندەکە دەستگیربکەن.

نەوید محەمەد زادە ئەکتەری کورد ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لەو فیلمەدا و هەوادرێکی زۆری هەیە لە ئێران و هەم لە کوردستان، نەوید لە چەندین فیلمی دیکەدا ڕۆڵی سەرەکی بینەوە، ئەم فیلمە لە کوردستان لە سینەماکاندا بینەرێکی زۆری هەبووە پێشوازیەکی زۆری لێکرا لەلایەن خەڵکەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP