Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی بەرگری عێراق ئیدانەی لێدوانی بەرپرسێکی ئێران دەکات

عێراق

بینراو 66

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی باڵوێزی ئێران لە عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاندبوو" ئێران بۆمبارانی هێزە ئەمریکییەکان دەکات لە ناو خاکی عێراقدا"، وەزارەتی بەرگری عێراق ئەمڕۆ بە توندی ئیدانەی ئەو لێدوانەی باڵویزی ئێرانی کرد.

تەحسین خەفاجی، وتەبێژی وەزارەتی  بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، جگە لە ئیدانەکردنی ئەو لێدوانەی بەرپرسە ئێرانییەکە، وتیشی، هەرگیز رێگا نادەن عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلایی کردنەوەی جەنگی وڵاتانی جیهان.

هەروەها باسی لەوەشکرد، " هەروەک چۆن دژایەتی هەلگیرسانی شەڕ دەکەین لە دژی ئێران لەناو خاکی عێراقەوە، بەهەمان شێوەش رێگانادەین هێرشبکرێتە سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لەناو خاکی عێراق" .

لە هەمان کاتدا، جگە لە وەزارەتی بەرگری عێراق، لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، ئیدانەی ئەو لێدوانەی ئیرەج مەسجدی-یان کرد و دژایەتی خۆیان بۆ هەر هەنگاوێکی هاوشێوە دەربری.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP