Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌لا به‌ختیار سوپاسی كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌كات

کوردستان

بینراو 595

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌لا به‌ختیار له‌ ده‌زگای رۆشنبیری چاودێر له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی روانگه‌ و ره‌خنه‌ به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، هه‌وڵی روخانی ئه‌م حكومه‌ته‌ كه‌ ئومێدی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه‌ تاوانه‌ به‌ڵام نابێت ده‌رگاش له‌سه‌ر ره‌خنه‌ جوانه‌كان دابخرێت.

له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، با‌ڵه‌خانه‌ی ده‌زگای چاودێر نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌ هه‌موو خه‌رجییه‌كانی هاوبیر ئه‌نوه‌ر برزوو له‌ ئه‌ستۆی گرتووه‌، هاوبیر پیاوێكه‌ بیر و ره‌فتار و فه‌لسه‌فه‌ی ئێمه‌ی به‌ دڵه‌، ته‌واوی خه‌رجی ئه‌م كاره‌ و كاری تریشی بۆ ئه‌نجامداوین به‌ خۆبه‌خش ، ناوی ناوه‌نده‌كه‌مان به‌ناوی ئازاد هه‌ورامی ناوناوه‌.

وتیشی، "هه‌موو گۆڤاره‌كانی دابڕانیش یه‌ك دیناری له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ ته‌رخان نه‌كراوه‌ و هه‌مووی له‌لایه‌ن كه‌سانی وه‌ك "كاك هاوبیر"ه‌وه‌ ته‌رخانكراوه‌".

هاوكات لة وه‌ڵامی په‌یامنێری بی ئێم سیدا باسی له‌وه‌كرد، به‌شداری كۆنگره‌ ده‌كه‌م.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP