Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عەمار حەكیم: وتاری تایفه‌گری مه‌ترسییه‌ بۆ عێراق

عێراق

بینراو 42

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی ئاشكرایده‌كات، " بەرزبوونەوەی وتاری تایفەگەری و موزایەدەی سیاسی بەهۆی نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردن دیاردەیەكی مەترسیدارەو پێویستە بەرەنگاری ببنەوە بەتایبەت كە لەئێستادا لەسەرەتای بەرەو پڕۆسەی هەڵبژاردندان".

لەوبارەیەوە عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە لەمیانی رۆژی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئاشكرایكرد " گرنگیدان بەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق بەشێوەیەكی دادپەروەرانەو هاوسەنگ بنەمایەكی دروستە كە پێویستە حكومەت لەسەری بڕوات و ئاماژەی بەوەكرد دەبێت هەمووان  هەست بەوەبكەن هاوڵاتی پلە یەكن لەم وڵاتەداو قبووڵی ناكەن كەچینی نوێ دروستبێت و زیان بەدادپەروەری كۆمەڵایەتی بگەیەنێت".

عەممار حەكیم جه‌ختیكرده‌وه‌، لەپێویستی هەڵوەشاندنەوەی باندە مافیاكانی گەندەڵیی لەكەرتە خزمەتگوزارییەكان وەك سەرەتایەك، چونكە ئەوە پەیوەندی بەژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP