Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یەکەمی پەیڕەوی ناوخۆ کۆدەبێتەوە

کوردستان

بینراو 41

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

پەڕلەمانی کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و بە گوێرەی بەرنامەی كاری کۆبوونەوەکە، ئەندامانی پەرلەمان دەنگ لەسەر هەمواری یەکەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەدەن.

سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کوردستان ئەمڕۆ دەنگ لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناخۆدەدات و لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا هاتووە، "به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م) له‌ ماده‌ى (١٦) و برگه‌ی (سییه‌م) له‌ ماده‌ی (١٨) و بڕگه‌ى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ماده‌ى (٢٠) و ماده‌كانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١١)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی ٢٩/٩/٢٠١٩به‌مشێوه‌یه‌ بێت:. یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧، ١٢٥)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان".

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردووش پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ یاسای هەمواری یەکەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کرد و چەند بڕگەیەکەی یاساکە گۆڕانکاری تێدا کراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP