Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حكومه‌تی عێراق هاككرا

عێراق

بینراو 72

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌ پێی زانیارییه‌كان، کۆمەڵێک سایتی حکومەتی عێراقی هاککران لەوانە دەزگای ئاسایشی نەتەوەی، وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی پەیوەندیەکان، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندی کە سەرپەرشتی هەموو سایت و کاروباری پەیوەندییەکان و ئای تی وەزارەتەکان دەکات.

به‌ڵام جۆری هاككردنه‌كه‌ بریتیبووه‌ لە DNS HIJACKING واتە گۆڕینی دی ئێن ئێس ی سێرڤەرەکان و ناردنی بۆ سێرڤەرێکی تر، واتە هاکەرەکان سێرڤەرەکانیان نەبڕیوە و دەستیان نەگرتوە بەسەر زانیاریەکان.

هاکەرەکان کۆمه‌ڵێک نوسینیان داناوە لەسەر سێرڤەرە هاککراوەکان کە ئاماژە بە چەند ناوێک دەکات کە دەستیان گرتوە بەسەر کاروباری ئایتی لە عێراق و تێوەگلاون لە گەندەڵی و لە کاتێکدا خۆیان فەرمانبەرن بەڵام کۆمپانیا و نوسینگەیان کردووه‌تەوە و هەموو کارەکانی حکومی دەنێرن لەو کۆمپانیا و نوسینگانەی خۆیان بکرێت.

فه‌رمانبه‌ره‌كان پارەی زۆر دراوە بە کۆمەڵیک سێرڤس کە هیچ سودی نییە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP