Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بڕیارێکی نوێ بۆ یەکپۆشی خوێندکارانی کچان دەرکرا

کوردستان

بینراو 1402

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی پەروەردە، گۆڕانکاری لەو بڕیارەدا دەکات کە پێش دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵ لە بارەی یەکپۆشی لە خوێندنگاکاندا دەریکردبوو، بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردە، کە تێیدا بڕیاردراوە بڕگەیەک بۆ یەکپۆشی کچان زیادبکرێت.

بە پێی بڕیاری ژمارە ( ١٢٥٧٧) کە واژۆی ئالان حەمە سەعید ساڵح- وەزیری پەروەردەی لەسەرە بڕیاردراوە بڕگەیەک بۆ یەکپۆشی خوێندکاری کچ لە هەموو خوێندنگاکاندا زیادبکرێت.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، پۆشینی جل و بەرگی خوێندکارانی کچ لە خوێندنگاکاندا بەم شێوەیە دەبێت، (سەدریە، تەنورە یان پانتۆڵ) بە هەمان رەنگی دیاریكراو كە پێشووتر فەرمانیان پێكردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم پێش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بڕیاری یەکپۆشیدا و بۆ خوێندکاری کچ دەبوو( تەنورە و یان پانتۆڵ) بێت، بەڵام لەم بڕیارە نوێیەدا هاتووە دەکرێت خوێندکارانی کچ سەدریەش بپۆشن بە هەمان رەنگی دیاریکراو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP