Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کاتی یەکەم باران بارین دیاریکرا

کوردستان

بینراو 6774

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

کەشناسێکی عێراقی رایگەیاند بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوام دەبێت، لە هەفتەی داهاتووەوە باران لە چەند شارێکی عێراق دەبارێت.

کەشناسی ناسراوی عیراقی سادق عەتیە لەتۆڕی کۆمەڵآیەتی فەیسبووک نووسیویەتی، "بەپێی نەخشەی کەش و هەوای رۆژی شەممە ئاشکرایە پلەی گەرمی ئەم هەفتەیە بە جێگیری دەمێنێتەوە و بەرزبوونەوە و دابەزینێکی کەم بەخۆیەوە دەبینێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەپێی داتاکان لە رۆژی هەینی داهاتووەوە پلەی گەرمی دادەبەزێت، بەتایبەتی لە ناوەڕاست و باکوری وڵاتدا و سەرەتای بارانی پایز دەبێت، بەڵام لە باشووری وڵات پلەی گەرمی گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەر نایەت و رەنگە کەمێک دابەزێت".

جەختیشیکردەوە، "رەشەباکانی باکوری رۆژئاوا بۆ ماوەی چەند رۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت و رێژەی شێ لە چەند شارێک بەرزدەبێتەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە لە چەند شارێکی عیراق باران بارین دەستپێدەکاتەوە، بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP