Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەڵمەتی کوتانی منداڵان دژی نەخۆشی ئفلیجی دەستیپێکرد

کوردستان

بینراو 51

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ هەڵمەتی کوتانی منداڵان دژی نەخۆشی ئیفلیجی لەسەر جەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردوو، هەڵمەتەکەش ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە  ئەمڕۆ ٢٩/٩/٢٠١٩ هەڵمەتی نیشتیمانی کوتان دژی ئیفیلیجی مناڵان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، و وتیشی هەڵەمەتەکە ماوەی پێنج رۆژ واتا تاکو بەرواری ٣/١٠/٢٠١٩ بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، هەڵمەتی کوتانەکە سەرجەم مناڵانی خوار پێنج ساڵ، واتە لە ساوای تەمەن یەک رۆژەوە تا پێنج ساڵ دەگرێتەوە.

روونیشیکردەوە،  کوتان لەرێگەی تیمە گەڕۆکەکانی تەندروستی ، و بنکە و نەخۆشخانەکانی تەندروستیەوە دەبێت، جگە لەوەی تیمەکانمان باخچەکانی ساوایان و دایەنگەکان دەگەڕێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ٧٦٧ هەزار و ٨٧٠ منداڵی ته‌مه‌ن یەک بۆ پێنج ساڵ له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌کوترێن، هەروەها هەڵمەتەکە ٧١هەزار و ٤٠٧ منداڵی ئاواره‌ش ده‌گرێته‌وه‌، کە لەلایەن هەزار و ٩٥٠ تیمەوە بەڕێوەدەبرێت، کە دو هەزار و 900 کارمەند کاری تیایدا دەکەن.

وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ ساڵی ١٩٩٨ەوە هیچ حاڵه‌تێكی ئیفلیجی له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كان دژی ئیفلیجی و گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان به‌رده‌وام بن.

هەروەها داوای لە دایکان و باوکان کرد کە هاوکاری تیمەکان بن بۆ ئەوەی نەخۆشییەکە بەیەکجاری بنە بڕبکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP