Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران ئاشكرا ده‌كرێت‌

کوردستان

بینراو 242

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری خوێندنی باڵا نوسراوێكی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە تۆڕی میدیایی بینەریی راگەیاند، نوسراوێکمان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی کردووە بە مەبەستی پێدانی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ئەمساڵی خوێندندا، بەڵام تا ئێستا دیارنییە کە ئەو پارەیە بدرێت به‌ خوێندكاران.

باسی لەوەشکرد، دەرماڵە پێدان پەیوەندی بەوەزارەتی داراییەوە هەیە چاوەڕیی وەڵامی ئەوان دەکەین و گۆرانکارییەکانی رێژەی پارەکە نازانینن .

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە پێشتردا خوێندکاران لەسەر پێدانی دەرماڵە چەندین جار گردبوونەوە و خۆپیشاندانی نارەزاییان کرد و وەڵامیان نەدراوەتەوە..

هاوکات به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ نزیكه‌ی پێنج  ساڵە دەرماڵە لە خوێندکاران بڕاوە، کەلە پێشتردا خوێندکارانی ناو شار ٤٠ هەزار دینار و خوێندکارانی دەرەوەی شار ٦٠ هەزار دینارییان پێدەدرا،  لەئێستاشدا لە هەرێمی کوردستان ١٣٢ هەزار خوێندکاری زانكۆ و پەیمانگا هەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP