Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زیری كشتوكاڵ: به‌م نزیكانه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات

کوردستان

بینراو 77

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاسای چاكسازی پێكهێناوه‌ و به‌م نزیكانه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت.

بێگەرد تاڵەبانی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌ باره‌ی یاسای چاكسازییه‌وه‌، بێگه‌رد تاڵه‌بانی روونیكرده‌وه‌ " ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاسای چاكسازی پێكهێناوه‌ و به‌م نزیكانه‌ كاره‌كانیان ته‌واو ده‌كه‌ن و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".

بێگه‌رد تاڵه‌بانی، باسی له‌ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی بواری كشتوكاڵ و كێشه‌ی زه‌ویی كشتوكاڵی كرد، كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سه‌رقاڵی كاركردنه‌ له‌سه‌ریان و پڕۆژه‌یان له‌ باره‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP