Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فەیسبوک ئەم گۆڕانکارییە ئەنجام دەدات

هەمەرەنگ

بینراو 298

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە نوێترین هەنگاویدا کۆمپانیایی فەیسبووک بڕیاریداوە کە سەر جەم لایک و ریئاکتەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و ئینستاگرام بشارێتەوە بەمەبەستی کەمکدنەوەی ئەوفشارەی دروست دەکرێت بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین لایک.

بەپێی هەواڵێكی  پێگە جیهانییەکان، كۆمپانیای فەیسبوك سەرجەم لایك و ریئاكتەكانی لە هەردوو تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و ئینستاگرام دەشارێتەوە، ئەمەش وەك هەنگاوێكە بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئەو فشارە زۆرەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بۆ كۆكردنەوەی زۆرترین لایك دروستبوە لە ناو بەكارهێنەرانیدا.

باس لەوەشکراوە، سەرەتا وەك تاقیكردنەوەی هەنگاوەكە لە رۆژی هەینییەوە لە وڵاتی ئوستڕاڵیا كەوتۆتە  بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام دیار نیە ئەم بڕیارە دەمێنێتەوە یان نا.

هە ر بەپێی ئەو بڕیارە، ژمارەی لایكەكان و ئەوانەی پۆستی لایكەكانیان كردوە لای بەكارهێنەرەكە خۆی دەردەكەوێت، بەڵام لای كەسانی دیكەو هاوڕێیانی دەرناكەوێت.

ئەم کارەی كۆمپانیای فەیسبوك بۆ كەمكردنەوەی فشاری زۆری نێوان بە كارهێنەران بۆ كۆكردنەوەی زۆرترین لایك و ریئاكت لە هەردوو تۆڕەكە بڕیارەكەی دەركردوە، ئەمەش وادەكات بەكارهێنەران لەجیاتی بیركردنەوە لە كۆكردنەوەی زۆرترین لایك، كوالێتی پۆستەكانیان بەرزبكەنەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP