Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یه‌كێتی و یه‌كگرتوو: بۆ پرسه‌ نیشتمانییه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست دەبین

کوردستان

بینراو 41

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، یەکیتی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌كان به‌ ئاراسته‌ی یه‌كهه‌ڵوێستی پرسه‌ نیشتمانییه‌كان، (عومه‌ر محه‌مه‌د)یش له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وتی، هه‌ردوولا پێمان باش بوو كه‌ بۆ پرسه‌ نیشتمانییه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست بین.

دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سلێمانی، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ شێخ له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتی و عومه‌ر محه‌مه‌د له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی ساز كرا، له‌ كۆنگره‌كه‌دا وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، "ده‌مانه‌وێت شێوازێكی نوێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بگرینه‌به‌ر و ده‌توانین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان هاوكاربین".

ئاماژەی بەوەشکرد، "یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌كان به‌ ئاراسته‌ی یه‌كهه‌ڵوێستی پرسه‌ نیشتمانییه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا پته‌وتر بكه‌ین".

وته‌بێژی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان وتی، "چاوه‌ڕێی پارتی ده‌كه‌ین بۆجێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا داویه‌تی".

دواتر عومه‌ر محه‌مه‌د له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، "له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان ئه‌نجامدا و هه‌ردوولا پێمان باش بوو كه‌ بۆ پرسه‌ نیشتمانییه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست بین".

باسی لەوەشکرد، "پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند له‌پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵك باشتر بكه‌ین".

لە کۆتایدا ئامژەی بەوشکرد، "هه‌رچه‌ند یه‌كگرتوو له‌حكومه‌تدا به‌شدار نییه‌ به‌ڵام بۆ پرسه‌ نیشتمانییه‌كان هاوهه‌ڵوێست ده‌بین و ئامانجمان خزمه‌تی گه‌لی خۆمان بكه‌ین".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP