Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌ فه‌رمی بووه‌ حزب

کوردستان

بینراو 101

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 وتە بێژی هاوپەیمانی نیشتیمانی رایگەیاند، دوای ساڵێک بە فەرمی هاوپەیمانی نیشتیمانی مۆڵەتی کاری حزبی لە هەرێمی کوردستان وەرگرت.

شوان عوسمان بەرپرسی تیمی وتەبێژانی هاوپەیمانیی نیشتمانی بەتۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند "ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم مۆڵەتی فەرمیی پێداون بۆ کارکردن وەکو حزبنێکی سیاسیی".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "وەرگرتنی مۆڵەت مافێکی ئاسایی هاوپەیمانییە و لەڕووی یاساییەوە قۆناغێکی نوێی کاری هاوپەیمانی دەستپێدەکات و هاوپەیمانی بەتەواویی خۆی ئامادەکردووە بۆ ئەو قۆناغە نوێیە".

باسی لەوەشکرد، بەرنامەو پرۆگرامەکانمان وەک خۆی دەڕواتوو وبەردەوام دەبین و دەست دەکەینەوە بە گفتووگۆکانمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان سیاسییەکان.

لەبارەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان وتی، " تاکو ئێستا خۆمان یەکلای نەکردووەتەوە کە بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەین یان نا ، بڕیار لای ئەنجومەنی سیاسی دەبێت و جارێ نازانین بەشداری دەکەین یان نا بەلام لەم یەک دوو ڕۆژەدا یەکلا دەبێتەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، هاوپەیمانی نیشتیمانی پێشتر ناوی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بوو، لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری ئێستای عێراقەوە سەرۆکایەتی دەکرا، بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ ناوی یەکێتی، لە کۆنگرەیەکدا لە شاری هەولێر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ هاوپەیمانی نیشتیمانی و لەلایەن ئارام قادرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP