Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قەڵادزێی... بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ شۆفێرێک گیانی لەدەستدا

کوردستان

بینراو 50

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کورێكی تەمەن ٢٠ ساڵ بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.

لە راگەیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناو شاری قەڵادزێ لەسەر شەقامی گشتی گەرەکی ئاشتی، رووداوێكی هاتووچۆ کە نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری کیا و ماتۆڕسکیلێک روویداوە و لە ئاکامدا بووه‌ هۆی گیان لەدەستدانی شوفێری ماتۆڕسکیلەکە.

راگەیاندراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، شۆفێری ماتۆرسکیلەکە بەناوی( س،ح،ح ) کورێكی ٢٠ ساڵ بووە، و دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری قەڵادزێ رادەستی خانەوەدەکەی کراوەتەوە.

هاوکات روونیشکراوەتەوە، پەراوێک  بۆ شوفیری بارهەڵگرەکە کراوەتەوە  بە پێی ماددەی ٢٤ لە یاسای هاتوچۆ راگیراو و لێکۆلێنەوە لەگەلیدا بەردەوام دەبێت.

شوفێری بارهەڵگرەکەش پیاوێكی تەمەن ٤٢ ساڵە بە ناوی (ع،و) و دانشتوونی هەمان شوێنین.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP