Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان ده‌كاته‌وه‌

کوردستان

بینراو 459

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە حكومییەكان ئاگاداردەكاتەوە، كە بۆ لێدانی لۆگۆی تایبەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئامێرسازی سلێمانی بكەن.

لەراگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان ‌و بەڕێوەبەرێتیەكان ‌و فەرمانگە حكوومییەكانی پارێزگای سلێمانی دەكاتەوە، بەمەبەستی لێدانی (لۆگۆی تایبەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان) بە ئۆتۆمبێلەكانیان، لە رۆژی یەكشەممە بەرواری (٢٩/٩/٢٠١٩)وە ئۆتۆمبێلەكانیان بنێرن بۆ بەڕێوەبەرێتی ئامێرسازی لە پشت بەنزینخانەی بینایی بەمەبەستی وەرگرتنی لۆگۆی تایبەت بە حكومەتی هەرێم بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP