Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ژنانی تورکیا: کوشتنی ژنان بوەستێنن

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 40

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دووای مردنی مینا بۆڵۆت سەدان خۆپیشاندەری ژن رژانە سەر شەقامەکانی ئەستەمبوڵی پایتەختی تورکیا، دژی توندوتیژی بەرامبەر ژنانی ئەو وڵاتە، ژنان بەرپرسانی ئاک پارتی بە سەرچاوەی ئەو توندوتیژیانە دەزانن.

ژنە خۆپیشاندەرەکانی تورکیا توڕەییەکانیان بە هوتافی توند و دژ دەردەبڕی و دەیانوت، "کوشتنی ژنان بوەستێنن یان تەنها سەیری ئەم توندوتیژیانە مەکەن، شتێک بکەن بوەستێ".

خۆپیشاندەران بەرپرسانی ئاک پارتی بە سەرچاوەی ئەو توندوتیژیانە دەزانن، تا ئێستا بێدەنگ و دەستەوستانە لەئاست ئەو دیاردەیە، هەر بەپێی راپۆرتەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دەزگا میدیاییەکان ئەو دیاردەیە لە زیادبوندایە.

راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکانیش ئاماژە بەوە دەکات، ژنانی تورکیا لەبەردەم ئەگەری روبەڕوبونەوەی هەموو جۆرەکانی توندوتیژیدان، کە بەڕێژەی ٤٠٪ی ئافرەتانی تورکیا روبەڕوی توندوتیژی جەستەی و خێزانی دەبنەوە.

لەئێستادا تورکیا روبەڕوی پەرەسەندنی توندوتیژی بەرامبەر ژنان دەبێتەوە، کە بووە بەدیاردە و ئەمەش ژنانی ئەو وڵاتەی توڕەتر کردووە ، بەتایبەت لەپاش روداوی مردنی مینا بۆڵۆت، کەلە کافێیەکدا لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بریندارکرا لەشاری کیریکالی و بەبەرچاوی کچە دە ساڵانەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP