Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كازم فاروق: په‌رله‌مانتار ئیشی ئه‌وه‌ نییه‌ خۆی بفرۆشێت

کوردستان

بینراو 66

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، په‌رله‌مانتار ئیشی ئه‌وه‌ نییه‌ خۆی بفرۆشێت، به‌ڵكو ئیشی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی ئه‌یلولی ٢٠١٩، په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا مادەی ١١٠ی پەیرەوی ناوخۆی هەموار کردەوە.

بە پێی ئەم مادەیە ئەندام پەرلەمان دەتوانێت فراکسێۆنەکەی خۆی جێبهێلێت و بچێتە پاڵ فراکسێۆنێکی تر.

كازم فاروق، سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ نەوەی‌ نوێ رایگه‌یاند، " پەرلەمانتار ئیشی‌ ئەوە نییە خۆی بفرۆشێت بەڵکو ئیشی‌ ئەوەیە خزمەتی‌ خەڵک بکات".

وتیشی، "په‌رله‌مان سازشی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی كرد بۆ حكومه‌ت و له‌مه‌ودوا حكومه‌ت په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ ده‌بات".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP