Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سیروان بابان: فراكسیۆن جیاناكه‌مه‌وه‌

کوردستان

بینراو 447

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

په‌رله‌مانتارێكی جوڵانەوەیی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دوای هەموارکردنەوەی ماددەی ١١٠ی پەیڕەوی ناوخۆ رایگەیاند، نەوەی نوێ وەک خۆی دەمێنێتەوە و ناچینە ناو هیچ فراکسیۆنێک و فراکسیۆنیش جیا ناکەینەوە.

سیروان بابان، ئەندامی جوڵانەوەیی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی بینەریی راگەیاند، هەموار کردنەوەکە هەرچۆنێک بێت، ئێمە وەک ئەندامانی نەوەێ نوێ لەپەرلەمان فراکسیۆن جیاناکەینەوە و ناچینە ناو هیچ فراکسیۆنێکی تریشەوە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمان روونیشیکردەوە، کاری سیاسی خۆمان وەک ئەندام پەرلەمانێک لە ناو پەرلەماندا بەڕێیدەکەین و ئەوە نابێتە رێگر لەبەردەمان کە لەناو فراکسیۆنی نەوەی نوێداین.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا هەمواریی ماددەی ١١٠ی پەیڕەوی ناوخۆ کرایەوە و لیژنە هەمیشەیەکانی پەرلەمان لە ١٥لیژنەوە کرا بە ١٩ لیژنەی هەمیشەی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP