Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت كەم دەكرێتەوە

کوردستان

بینراو 2831

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بۆ كەمكردنەوەی باج لەسەر كۆمپانیاكانی پەیوەندی لە عێراق و ھەرێمی كوردستان، پەرلەمانی عێراق داوای کەمکردنەوەی باجی سەر کۆمپانیاکان دەکات، کە لە ئێستادا ئەو پرۆژە یاسایە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە.

تۆڕی میدیایی بینەر پەیوەندی بە حەسەن ئاڵی پەرلەمانتار لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراقەوە کردوو رایگەیاند، "لە ئێستادا لە پەرلەمانی عێراق ئەو پرۆژە یاسایە خویندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، لە ماوەیەکی نزیکدا خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت دەکرێتە دەنگدانەوە".

راشیگەیاند، "ئەندام پەرلەمانەکان دەنگی پێدەدەن لەبەر ئەوەی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندایە ئەو یاسایە، چونکە باجەکە لەسەر گیرفانی هاوڵاتییە نەک کۆمپانییەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "کە کۆمپانیاکانی پەیوەندی ئاگادار کراونەتەوە، کە دەبێت زانیاری بدەنە دەزگاکانی راگەیاندن و میدیاکاران، لە کاتی بوونی هەر پرسیارێکدا پێویستە کۆمپانیاکانی پەیوەندی وەڵامی میدیاکاران بدەنەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠١٥ حكوومەتی عێراق بڕیاریدا بە رێژەی ٢٠٪ بە زیادكردنی باج لەسەر كۆمپانیاكانی پەیوەندی، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت گرانتر ببێت، ئەم باجەش لە ھەرێمی كوردستان بووەتە ٤٠٪ ، ئەمەش جیاوازی زۆرە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP