Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بە خەڵوز ددانەکانت سپی کەرەوە

تەندروستی

بینراو 181

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

تازەترین توێژینەوە دەریخستووە کە به‌كارهێنانی خه‌ڵوز كاریگه‌ری زۆر زیاتره‌ بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددان له‌ هه‌ویری (مەعجون) تری ددان.

لە توێژینەوەکەدا کە زانکۆی مانجسته‌ری به‌ریتانیا به‌ هاوكاری كۆمپانیای كۆڵگه‌یت بۆ دروستكردنی هه‌ویری شتنی ده‌م و ددان ئەنجامیانداوە لەسەر چەندین کەس، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خه‌ڵوز بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانی مرۆڤ زۆر كاریگه‌رتره‌ له‌ هه‌ویری ددانشتنی تر كه‌ رۆژانه‌ خه‌ڵك به‌كاریده‌هێنن.

كۆمپانیای كۆڵگه‌یت بەپشتبه‌ست به‌و توێژینه‌وه‌ زانستییهی کە ئەنجامیداوە،‌ له‌ ئێستادا ده‌ستیكردووه‌ به‌ به‌رهه‌مهێنانی جۆرێك له‌ هه‌ویری ده‌م و ددان سپیكردنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵوز كه‌ سروشتییه‌و هیچ جۆره‌ مادده‌یه‌كی كیمیایی تێدا به‌كارناهێنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیاکە رایانگەیاندووە، كه‌ ئه‌وجۆرەی‌ هه‌ویر‌ی ددانشتنه‌کە كاریگه‌ری زۆر زیاتره‌ بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددان له‌ هه‌ویره‌كانی تر بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP