Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە ماوەی ١٨ مانگدا پێوەری کارەبا بۆ ماڵان جێبەجێدەکرێت

کوردستان

بینراو 150

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ لە گەرەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی یەکەمین پێوەری کارەبا بۆ ماڵان دانراو بەڕێوەبەریی کۆنترۆلی کارەبای هەرێم-یش رایگەیاند، تەواوکردنی پێوەرەکە  ماوەی ٢٨ مانگ دەخایەنێت بۆ هەموو کوردستان.

ئومێد محەمەد بەڕێوبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی بینەریی راگەیاند، ماوەی تەواوکردنی پڕۆژه‌ى دانانى پێوه‌رى زیره‌کى کاره‌با بۆ ماڵان له‌ سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌که‌کان له‌ ماوه‌ى ساڵێک و شه‌ش مانگدا ته‌واو ده‌بێت و یارمەتی هاوڵاتیان دەدات لە گەرانەوەی نرخی سەرپێچیکردنیان بەراستی و دروستی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پێوەرە پێوەریكی ئەلکترۆنییە و سەرجەم سەرپێچییەکانی تێدا دەبینرێت و کاروباری کۆبوونەوەی داهاتی تێیدا رێکدەخریت و خزمەتگوزارییەکانی ئاستی کارەبا رێکدەخات.

روونیشیکردەوە بۆ ئەوەی هەموو کوردستان ئەم پێوەرەی بۆ دابنرێت ماوەی ساڵ و نیوێكی دەوێت و سیستەمێکە خزمەتی هاوڵاتیان دەکات.

 هاوکات لەبارەی کارەبای مانگی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ەوە رایگەیاند، کارەبای مانگی داهاتوو لە مانگی نۆ باشتر دەبێت و کارەباش کەم ناکرێتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP