Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان: كورد بەشێکە لە پێکهاتەی نووسینەوەی دەستووری سوریا

جیهان

بینراو 51

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە ماوەی رابردوودا (ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس)ی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاندبوو، كە  رێككەوتنی كۆتایی بۆ پێكهێنانی لیژنەی نوسینەوەی دەستوری نوێی سوریا كارەكانی بەكۆتا گەیشتووە.

راشیگەیاندبوو، لە چەند هەفتەی داهاتوودا لیژنەكە دەست بە كۆبوونەوە و كارەكانیان دەكەن، لای خۆیەوە (نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ سوریا) رایدەگەیەنێتكە لیژنەی نوسینەوەی دەستوری سوریا دەبێت لەسەرجەم پێكهاتەكانی ئەو وڵاتە پێكبهێنرێت و كوردیش لەو لیژنەیەدا ئەندامی دەبێت و بەشدارە لە نووسینەوەی دەستوری ئەو وڵاتە.

(گێر پیدەرسۆن)، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ ئەو وڵاتە وتیشی، "ئەوان سەركەوتوبوون لە كۆكردنەوەی زۆرینەی چین و توێژ و پێكهاتە جیاوازەكانی سوریا بۆ نوسینەوەی دەستوور".

راشیگەیاند، "یەكەم لیژنەی نووسینەوەی دەستوریش، بە ئامادەبونی هەر ١٥٠ ئەندامەكەی دەبێت، دواتر ژمارەیەك لەو ئەندامانە بۆ نوسینەوەی رەشنوسی دەستورەكە رادەسپێردرێن كە لە (٤٥) كەس پێكهاتوون، كە پاش دیاریكردنیان ناوەكانیان ئاشكرا دەكرێن و دواتر  بە دەنگی ١١٣ ئەندام، كە دەكاتە (٧٥٪)ی ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستور، دەنگی لەسەر دەدرێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP