Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

جۆنسن: لەپۆستەکەمدا دەمێنمەوە ئەگەر لە ٣١ی ئۆکتۆبەر نەگەین بەرێککەوتن

جیهان

بینراو 91

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، لە پۆستەکەمدا بەردەوام دەبم تەنانەت ئەگەر لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا نەگەینە رێککەوتن بۆجیابونەوە لە ٣١ی ئۆکتەبەردا.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەکۆنگرەیەکی پارتی پارێزگایاندا کە لەشاری مانجستێر لەباکوری ئەو وڵاتە بەڕێوەچو رایگەیاند، تەنها حکومەتەکەی بە سەرکردایەتی پارتی پارێزگاران دەتوانێت وابکات بەریتانیا لە ماوەی کۆتایدا لەیەکێتی ئەوروپا دەربچێت.
باسی لەوەشکرد، "یان دەتوانین بریگزت سەربخەین یان دەمرین" مەبەست لەم وتەیە یان دەگەن بەڕێککەوتن و دەردەچنیان بەبێ رێککەوتن دەردەچن.

ئاماژەی بەوەشکرد، "چرکەساتی چارەنوسساز لیمان نزیک دەبێتەوە، پێویستە هەستین، بەردەوامی بدەین بە پرۆسەی دەرچونی وڵاتەکەمان لە ٣١ی ئۆکتۆبەردا، من درێژە بەوکارە دەدەم وە لەکۆتایشدا ئەنجامیدەدەم".

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا دەست لە کاردەکێشێتەوە لەبارەی جیانەبوونەوە لەوکاتەی دیاریکردبوو وتی، "بەخێر، پەیمانم داوە بەسەرکردایەتیکردنی پارت و وڵاتەکەم، لەکاتە قورسەکانیشدا بەردەوام دەبم، ئەوە بەرپرسیارێتی منە".

٣١ی ئۆکتۆبەر دوا وادەی دەرچونی بەریتانیایە لە یەکێتی ئەوروپا، پێویستە لەسەر ب٣ریتانیا پێش ١٧ی ئۆکتۆبەر پلانی چارەسەرکردنی کێشەی سنوری گومرکیەکانی ئێرلەندا پێشکەش بەیەکێتی ئەوروپا بکات، ئەگەر تا ئەو بەروارە بەریتانیا نەیتوانی پلانێکی گونجاو دابنێێت، بەپێی بڕیاری پەرلەمان بۆریس جۆنسن ناچاردەکرێت بە داواکردنی درێژکردنەوەیەکی دیکە بۆ دەرچونی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP