Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاوپەیمانی سائیرون داوای روونکردنەوە لە عەبدولمەهدی دەکات

عێراق

بینراو 81

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

هاوپەیمانی سائیرون داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد کە سەرۆک وەزیران بانگێشت باکات بۆ مەبەستی روونکردەوەی لەسەر ئەو سەردانانەی لەم دواییانەدا بۆ دەرەوەی عێراق ئەنجامی داوە.

بەدر زیادی، ئەندامی هاوپەیمانی سائیرون رایگەیاند، "سەردانەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران بۆ چین و سعودییە ئەنجامی باشی لێكەوتۆتەوەو پێویستە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی بكات بۆئەوەی گفتوگۆی زیاتر لەبارەی سەردانەكانی بكرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەسکرد، بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا عادل عەبدولمەهدی سەردانی تاران بكات.

ئەو لێدوانانەی سائیرونیش لە دوای ئەوەدێت، لە رابردوودا سەلمان ئەنساری، سەرۆكی لیژنەی كاروباری پەیوەندییەكانی نێوان سعودییەو ئەمریكا رایگەیاند، لێپرسراوانی باڵای سعودییە، لە كۆبوونەوەكانیاندا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی داوایان كردووە عێراق رێوشوێنی ئەمنیی توند لەسەر سنووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بگرێتەبەر، بۆئەوەی هێرش و بۆردومانكردنی دامەزراوەو كۆمپانیا نەوتییەكانی سعودییە، دووبارە نەبێتەوە.

ئەنساری، سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بۆ وڵاتەكەی بە گرنگ وەسفكردو بەپێویستی زانی لەم قۆناغەدا، هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان بەغداد ریازدا بكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP