Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گەنجێك هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێكی تەمەن ٨١ ساڵ دەكات

جیهان

بینراو 1529

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

گەنجێكی تەمەن ٢٤ بەهۆکارێکی سەیر هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێكی تەمەن ٨١ ساڵی دەكات، كه‌ جیاوازی نێوان گه‌نجه‌كه‌ و ژنه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ ٥٧ ساڵه‌.

گەنجێكی ئۆكرانی تەمەن ٢٤ ساڵ بۆ ئەوەی خزمەتی سەربازیی نەكات ھاوسەرگیری لەگەڵ ژنێكی تەمەن ٨١ ساڵ دەكات.

وڵاتی ئۆکرانیا یەكێکە لەو وڵاتانەی کە یاسای بەسەربازیگرتنی زۆرەملێی تێدا جێبەجێ دەکرێت و ھەموو گەنجێك دەبێ سەربازیی بكات، هەر بە پێی یاسای ئۆکرانیا ھەندێك مەرج ھەن گەنجان لە سەربازیی رزگار دەكات.

 یەكێك لەو مەرجانە ئەوەیە ھەر گەنجێك ھاوژینەكەی نەخۆش و كەمئەندام بێت دەتوانێت سەربازیی نەكات، بۆیە ئەو گەنجە ئۆكرانییە بەناوی ئەلێكساندەر كۆندراتیوك، ھاوسەرگیری لەگەڵ كچە مامەكەی دەكات كە تەمەنی ٨١ ساڵە بۆ ئەوەی لە سەربازیی رزگاری بێت

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP