Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

زەردەشتیەکان روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ دیارنه‌مانی پاره‌ی كۆنسێرتێك ده‌ده‌ن

کوردستان

بینراو 246

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ناوەندی زەردەشتییەکان لە بارەی رێکخەری کۆنسێرتی هانی و فرمێسک رایانگەیاند، ئەو کەسە دوور و نزیک پەیوەندی بە زەردەشییەکانەوە نییە.

دوای ئەوەی کەسێک وەک رێکخەری کۆنسێرتی هەردوو خانمە هونەرمەند هانی و فرمێسک پارەی کۆکراوەی بلیتەکانی برد، بووە هۆی دەنگدانەوەیەکی زۆر و هەردوو هونەرمەندەکەش روونکردەوەیان بڵاو کردەوە،کە ئەو کەسە زەردەشتییە بەڵام ناوەندی زەردەشتییەکان لە راگەیاندراوەێکدا ئاشكرایانكرد، ئەو کەسە هیچ پەیوەندییەکی بە زەردەشتییەکانی کوردستانەوە نییە.

هاوکات روونیشیان کردۆتەوە، لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراوەتەوە کە ئەو کەسەی پارەی کۆنسێرتەکەی بردووە زەردەشتییە، چونکە لۆگۆیەکی رەمزی ئاینی زەرەدەشتییەکانی لە ملە، ئێمە لێرەوە ڕای دەگەیەنین دوور و نزیک ئەوکەسە پەیوەندی بە زەردەشتییەکانەوە نییە.

 ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی روونکردنەوەی دوو هونەرمەندەکە رێکخەری کۆنسێرتەکەیان بە بڕی ٥٠ ملیۆن دیناری بلیتی هاوڵاتیانی برد و هەڵات، دواتر کۆمپانیایەک ئەرکی دووبارە کۆنسێرتەکەی گرتە ئەستۆ و لە ئێوارەی دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP