Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاوڵاتیانی هەرێم بە ئاسانی دەتوانن ڤیزای ژاپۆن وەربگرن

کوردستان

بینراو 369

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بە پێی نوسراوی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم، هاوڵاتیان دەتوانن ڤیزای ژاپۆن بەدەستبهێنن لەرێگەی کونسوڵگەریی ئەو وڵاتەوە لە هەولێر.

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم نوسراوێكی ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كردوە كه‌ تێیدا هاتووە، "بەپێی نوسراوێكی نوسینگەی كونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر لە رۆژی ٢٠ی ٨ی ٢٠١٩ بەدواوە ئەو نوسینگەیە دەسەڵاتی پێدانی ڤیزای مانەوەی ماوە كورتی پێدراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڤیزاكە لەلایەن دوو نوسینگەی باوەڕپێكراو لەلایەن نوسینگەی كونسوڵگەریی ژاپۆنەوە دەدرێت و هاووڵاتیان دەتوانن مامەڵە پێشكەشی ئەو نوسینگە باوەڕپێكراوانە بكەن، ئەمەش تەنها دانیشتوانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو دانیشتوانی پارێزگاكانی دیكەی عیراق لە رێگای باڵیۆزخانەی ژاپۆنەوە لە بەغدا ڤیزا وەردەگرن".

هەر بەپێی نوسراوەكە، لەئێستا بەدواوە ڤیزای ژاپۆن بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عیراق لە عەممان و دوبەی نابێت، كە پێشتر لەوێ پێیاندەدرا.







Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP