Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌سرور بارزانی: له‌ هاوکاری کردنی خاوەن کار و وەبەرهێنان درێغی ناکەین

کوردستان

بینراو 51

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

به ئامادەبوونى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە سێزدەمین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی، لە هەولێر کرایەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کردنەوەی پێشانگاکە رایگەیاند،" ئێمە لە بەرنامەی کاری حکومەت گرنگی زۆرمان بە ئابووری داوە و ئەم پێشانگایانە دەبنە دەسپێکێکی باش بۆ خاوەن کار و کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی تەنها پشت بە یەک کەرتی ئابووری نەبەستین و سەرچاوەکان هەمەچشن بن".

وتیشی "لە هاوکاری کردنی خاوەن کار و وەبەرهێنان درێغی ناکەین و هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەین. هیوادارم ئەم پێشانگایە ببێتە هۆی نزیکبوونەویە بازاڕی کوردستان لە بازاڕی جیهان"

هاوكات بۆ ئەمساڵ ٣٠٠ كۆمپانیا لە ٢٢ وڵاتی جیاوازەوە بەشداریی لە پێشانگاكەدا دەكەن و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.


١٣ مین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی ھەولێر، رۆژانە لە كاتژمێر ١٠ی بەیانی تا شه‌شیی ئێوارە بەردەوام دەبێت و چەندین دیدار و پانێڵ بەڕێوەدەچێت و دەرئەنجامەكەی دەكرێتە یاداشنامەیەك و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان دەكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP