Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەڕازیل... دزی لە باڵیۆزخانەی عێراق دەکرێت

عێراق

بینراو 57

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

رۆژی هەینی رابردوو لە بەرازیل چەند کەسێک هەڵدەکوتنە سەر باڵیۆزخانەی عێراق، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، نە پارە نە بەڵگەنامەی گرنگ نەدزراوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر هەڵكوتانەسەر باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەڕازیل بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، هەڵكوتانەسەر باڵیۆزخانەی عێراق لە بەڕازیل هیچ بڕە پارەیەك و هیچ بەڵگەنامەیەكی گرنگ نەدزراوەو بەڵگەنامەكانی باڵیۆزخانەكە زۆر بەباشی پارێزراون و لەئێستاشدا هێزە ئەمنیەكانی ئەو وڵاتە و باڵیۆزخانەكە دەیپارێزن.

لە بەیانامەکەدا ئەوەش هاتووە، دوای رووداوەكە لەلایەن هێزەئەمنیەكانی ئەو وڵاتەوە رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەرو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

ئەمە لە کاتێکدایە بەشێك لە میدیا عێراقیەكان پێچەوانەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باس لەوە دەكەن لەو هێرشەدا قاسەیەك براوە كە پارە و بەڵگەنامەی گرنگی تێدا بووە.

 
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP